گۆڕان وه‌ڵامی مه‌لا به‌ختیار ده‌داته‌وه‌

19/09/2020

نه‌وا
ژووری یاسایی بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنیت، مەلا بەختیار لە چاوپێكەوتنێكدا هێرشی ناڕەواو تۆمەتی بێ بنەمای خستۆتە پاڵ نەوشیروان مستەفا، رێكخەری كۆچكردووی بزووتنەوەكەیان، بۆیە میدیای حیزبەكەشیان بە ئەركی خۆی هەڵساوە و وەڵامی ئەو تۆمەتانەی داوەتەوە.
ژوری یاسایی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاندووە "مەلا بەختیار شەوی (12/9/2020) لە چاوپێكەوتنێكی كەناڵی روداو، هێرشێكی ناڕەوای كردە سەر رەوانشاد نەوشیروان مستەفا و مێژوی خەبات و كەسایەتی دایە بەر نەشتەری بوهتان و تۆمەتی بێ بنەما، لەبەرامبەردا خەڵكی كوردستان و گۆڕانخوازان هاتنەدەنگ وەڵامی تۆمەتەكانیان دایەوە".
ئاماژەیان بەوەشكردووە "لەو نێوەندەشدا، میدیای گۆڕان وەك بەشێك لەهەڵمەتی وەڵامدانەوەی تۆمەتە بێ بنەماكانی ئەو كەسە، بە ئەركی خۆی هەستا و بە بەڵگەی نوسراو و وێنە و لەرێی چاوپێكەوتنی شاهێدحاڵەكانی ئەو مێژوەوە پەردەی لەسەر راستی روداوە شێوێندراوەكان هەڵماڵی".
راشیگه‌یاندووه‌،"لەگەڵ ئەوەی ناوبراو دەستپێشخەری كردوە بۆ هێرشكردنە سەر كەسایەتی كاك نەوشیروان و هەوڵی شێواندنی راستیەكانی داوە، بەڵام بە پاساوی ناوزڕاندنی بانگەشەی تۆماركردنی سكاڵای یاسایی دەكات لەسەر دامەزراوەی میدیایی بزوتنەوەی گۆران و ئەو پێشمەرگە دێرینانەی هاتونەتە دەنگ".
راگەیەنراوەكەی ژوری یاسایی گۆڕان ئاشكرایكردووە "پێكەوە و بەهاوكاری رایەڵەی پارێزەران وێڕای ئەوەی بە مافی رەوای بزوتنەوەكەمانی دەزانین وەڵامی بەڵگەداری میدیایی بۆ مەلا بەختیار و هاوشێوەكانی بڵاوبكاتەوە لەپای تۆمەتە ناڕەواكانیان، لەهەمانكاتدا ئامادە و پشتگیری هەر رێكارو جوڵەیەكی یاسایین لەبەرامبەر تیمی میدیایی و هەڵسوڕاوانی گۆران و ئەو پێشمەرگەدێرینانەین كە راستەیەكانین خستۆتەڕوو".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group