بۆ یەكەمجار لە مێژووی ئەمریكادا 20 ملیۆن دۆلار قەرەبو دەدرێتە خێزانی كوژراوێك

29/09/2020 هەمەڕەنگ

نەوا
بۆ یەكەمجار لە مێژووی ئەمریكادا، بڕی 20 ملیۆن دۆلار وەك قەرەبوو دەدرێتە خێزانی هاووڵاتییەكی رەشپێست بە ناوی "ویلیام گرین" كە لەلایەن پۆلیسەوە كوژراوە، ئەو بڕەش گەورەترین قەرەبووە لە مێژووی وڵاتەكەدا، لەبەرامبەر توندوتیژی پۆلیس درابێت.
لە رۆژی 27ی كانونی دووەمی رابردودا، ویلیام گرین بەتۆمەتی تێوەگلانی لە روداوێكی گەورەوە دەستگیركرا و دوای ئەوەی بەكەلەپچەكراوی سواری ئۆتۆمبێلی پۆلیس كرا، بەهۆی تەقەلێكردنی و بەركەوتنی شەش گوللـە گیانیلەدەستدا.
دواتر لێكۆڵینەوە لەگەڵ ئەو پۆلیسە دەستیپێكرد، كە ویلیام گرین-ی دەستگیركردبو، بەهۆی روداوەكەشەوە بە تاوانی كوشتنی پلە دوو تۆمەتبار كرا، بەڵام پارێزەری پۆلیسەكە بانگەشەی ئەوە دەكات بریگرتەكەی بێتاوانە.
قەرەبوكردنەوەی خێزانی هاووڵاتییە رەشپێستەكە، گەورەترین قەرەبوكردنەوەیە لە مێژووی ئەمریكادا، كە بەهۆی توندوتیژی پۆلیسەوە درابێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group