ئەی بی سی: ریاڵ مەدرید گرێبەست لەگەڵ هالاند دەكات

17/10/2020 وەرزش

نەوا
پێگەیABC  مەدریدی لە راپۆرتێكدا بڵاویكردوەتەوە، سەرەڕای قەیرانی كۆرۆنا و كێشەی نەبونی پارە، یانەی ریاڵ مەدرید بۆ رازیكردنی هاندەرانی گرێبەست لەگەڵ هالاند واژۆ دەكات.
پێگەی ABC  ئاماژەی بەوەداوە، "كیلیان مباپێ"ی فەرەنسی و "ئێرلینگ هالاند"ی نەرویجی خەونی "فلۆرەنتینۆ پێرێس" ی سەرۆكی یانەی ریاڵ مەدرید و هاندەرانی یانەكەن، چونكە هاندەران دەیانەوێت چێژ لە تیمێكی بەهێز ببینن، بەڵام ئەوەش ئەستەمە چونكە یانەكە ئەستێرەیەكی گەورەی تێدا نییە.
ئەوەش هاتوە، بۆیە یانەی ریاڵ مەدرید گرێبەست لەگەڵ هالاند واژۆ دەكات، ئەوەش سەرەڕای ئەوەی كە بەهۆی قەیرانی كۆرۆناوە كێشەی دارایی بۆ یانەكە دروستبوە و نرخی هالاندیش 75 ملیۆن یۆرۆیە.
پێگەكە پێی وایە، ریاڵ مەدرید هەوڵی ئیستغلالكردنی ئەو پەیوەندیە بەهێزە دەدات كە لەگەڵ بەرپرسانی یانەی بروسیا دۆرتمۆند هەیانە و دەیەوێت لەساڵی 2021 هالاند بگوازێتەوە، ئەگەر نەشكرا دوای دەخات بۆ 2022، چونكە نایەوێت پەیوەندیە باشەكەی لەگەڵ یانە ئەڵمانیەكە تێكبدات كە ئەو پەیوەندییە لە سەروو بەرژەوەندیەكانی تۆپی پێشەوەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group