نه‌وا
دوابه‌دوای جیاكردنه‌وه‌ی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی نیوزله‌ندا پارتی كرێكاران به سه‌رۆكایه‌تی جاسیندا ئاردێرن سه‌ركه‌وتنی به‌رچاوی به‌ده‌ستهێنا.
به‌پێی ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كان پارتی كرێكاران 49%ی ده‌نگه‌كانی مسۆگه‌ر كردووه، به‌مه‌ش له كۆی 120 كورسی په‌رله‌مان 64 كورسی به‌ده‌ستهێناوه.
پارتی نه‌ته‌وه‌خوازی راستڕه‌و 27%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه و دانی به شكستی خۆیدا ناوه.
جاسیندا ئاردێرن كه به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ی حزبه‌كه‌ی جارێكی تر له‌و پۆسته‌دا به‌رده‌وام ده‌بێت، رایگه‌یاند، له 50 ساڵی رابردوودا ئه‌مه زۆرترین پشتیوانییه كه نیوزلهندییهكان له پارتی كرێكارانی ده‌رده‌بڕن و به‌ڵێنیشی دا هه‌زاران هه‌لی كار ده‌سته‌به‌ر بكات.
له ساڵی 1996ه‌وه هیچ حزبێك زۆرینه‌ی ره‌های په‌رله‌مانی به‌ده‌ستنه‌هێناوه.
ئاردێرن له خولی یه‌كه‌می سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تدا توانیبووی به‌سه‌ر قه‌یرانی كۆرۆنادا سه‌ربكه‌وێت و له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پرسی هێرشی سه‌ر مسوڵمانانیش بووه جێی سه‌رنج و سه‌ركه‌وتنی ئه‌مجاره‌شی له كاتێكدایه كه له یه‌ك ساڵی رابردوودا وڵاته‌كه‌ی به خراپترین قۆناغی سستبوونی ئابوری 30 ساڵی رابردوودا تێپه‌ڕیبوو.