گۆڕان حەوت پۆستی نوێی لەسەرۆكایەتی هەرێم و حكومەت وەرده‌گرێت

29/10/2020

نه‌وا

بزوتنەوەی گۆڕان حەوت پۆستی راوێژكار و شارەزایی لە سەرۆكایەتی هەرێم و حكومەت وەرگرت. 

 له‌وباره‌شه‌وه‌ كاوە عەبدوڵا، رێكخەری ژووری حكومەتی بزوتنەوەی گۆڕان بە میدیای حزبەكەی راگه‌یاندووه‌، لەچوارچێوەی رێككەوتنی پێكهێنانی حكومەتی هەرێم و پڕكردنەوەی پشكی لایەنەكان، حەوت پۆستی راوێژكارو شارەزای دیكەی لە سەرۆكایەتی هەرێم و حكومەت لەلایەن بزوتنەوەی گۆڕانەوە وەرگیرا.  
جێی باسه‌ ئه‌و پۆستانه‌ی بزوتنەوەی گۆڕان  وەریگرتون پێكهاتوون لە دوو راوێژكار و دوو شارەزا لە سەرۆكایەتی هەرێم و سێ راوێژكار لە وەزارەتەكانی پلاندانان، كشتوكاڵ و پەروەردە.
ناوی كاندیدەكانی گۆڕان به‌مشێوه‌یه‌یه‌:
چیمەن حەمە رەشید، راوێژكار لە سەرۆكایەتی هەرێم
شاناز محەمەد، راوێژكار لە سەرۆكایەتی هەرێم
سۆز عەبدولقادر، راوێژكار لە وەزارەتی پلاندانان 
شەیما جەمال، راوێژكار لە وەزارەتی كشتوكاڵ
تانیا عوسمان، راوێژكار لە وەزارەتی پەروەردە 
رەهێڵ دزەیی، شارەزا لە سەرۆكایەتی هەرێم
بەهرە محەمەد، شارەزا لە سەرۆكایەتی هەرێم

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group