له‌لێژنه‌ی دارایی پەرلەمانی عێراقه‌وه‌ واده‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 10ی فه‌رمانبه‌ران ئاشكراكرا

29/10/2020 عێراق

نه‌وا

ئه‌ندامێكی لێژنه‌ی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، باس له‌ ئه‌گه‌ری په‌سه‌ندكردنی پرۆژەیاسای قه‌رز وەرگرتن ده‌كات و ئاماژه‌ش به‌وه‌ده‌كات، رەنگە هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەرانی عێراق بکرێت.

 جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامی لێژنه‌ی دارایی له‌ پەرلەمانی عێراق له‌ لێدوانێكدا بۆ سایتی باسنیوز رایگەیاندوه‌، پرۆژه‌یاسای قەرز وەرگرتن خوێندنی یه‌كه‌می بۆ كراوه، لێژنه‌ی دارایی چەند دانیشتنێک له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت عێراق ده‌كات تا بزانێت ئه‌م ژمارانه‌ چه‌نده‌ پێویسته‌ و چه‌ندی زیاده‌.
جەمال کۆچەر لەبارەی مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەرانی عێراق ئاشكرایكردووه‌، ره‌نگه‌ هه‌فته‌ی داهاتوو مووچه‌ی مانگی 10 دابەش بكرێت.
به‌وته‌ی ئه‌و ئەندامەی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی عێراق، تا ئێستا دیار نییە حکوومەتی عێراق چ بڕێک قەرز دەکات، بەڵام قەرزەکە لە بانقه‌ ناوخۆییه‌كان وەردەگرێت و رەنگە بڕی قەرزەکە بەشی 3 مانگی یه‌كه‌می 2021ش بکات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group