نه‌وا
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاند، دوێنێ (هه‌ینی) 628 هه‌زار توشبوی نوێی كۆرۆنا له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا تۆماركراوه، ئه‌وه‌ش زۆرترین ژماره‌ی تۆماركراوی رۆژانه‌یه له‌سه‌ره‌تای بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه.
رێكخراوه‌كه له‌ئاماری رۆژانه‌یدا تایبه‌ت به توشبوانی كۆرۆنا بڵاویكردوه‌ته‌وه، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری نێوان رۆژانی پێنجشه‌ممه و هه‌ینی، 628 هه‌زار و 136 توشبوی كۆرۆنا تۆماركراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، پێشتر زۆرترین ژماره‌ی تۆماركراوی رۆژانه‌ی توشبوانی كۆرۆنا له جیهاندا، 613 هه‌زار و 977 توشبو بوه.
له‌ئێستادا كۆی گشتی توشبوانی كۆرۆنا له جیهاندا، گه‌یشتوه‌ته 53 ملیۆن و 746 هه‌زار و 944 كه‌س. چاكبونه‌وه‌ش زیاتر له 37 ملیۆن و 500 هه‌زاره، به‌ڵام زیاتر له ملیۆنێك و 309 هه‌زاریش گیانیان له‌ده‌ستداوه.