بەهۆی برسێتیەوە 50 هەزار ژنی دووگیان و شیردەر لە غەزە روبەڕوی سەختییەكی زۆر بونەتەوە

8 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
سندوقی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ دانیشتوان بڵاویكردەوە، ئیسرائیل رێگریی دەكات لە چونە ژورەوەی هاوكارییەكان بۆ غەزە كە بوەتەهۆی دروستبوونی كارەساتی مرۆیی.
لە ڕاگەیەنراوێكدا سندوقی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ دانیشتوان بڵاویكردوەتەوە، ژنانی دووگیان، دایكان و كۆرپەكان لە كەرتی غززە لە هەلومەرجێكی سەختدا ژیان بەسەر دەبەن، 50 هەزار ژنی دووگیان و شیردەر چەندین رۆژە نان ناخۆن، كۆرپەكانیان پێشوەختەو زۆر بە بچوكی لەدایك دەبن.
هەروەها هاتوە، بەهۆی ئەوەی ئیسرائیل رێگەی چونە ناوەوەی هاوكارییە مرۆییەكان بۆ غەزەی زۆر سنوردار كردوە، ئەو دایكانەی شیر دەدەن بەشێوەیەكی زۆر ناپێویست و نا تەندروست خۆراك وەردەگرن، ئەمە لەكاتێكدایە لە غەزە شیری وشكی منداڵان تەواو بوە، هەروەها منداڵانی تازە لەدایكبو روبەڕوی مەترسیی مردن یان كێشەی تەندروستی درێژخایەن بونەتەوە، دەتوانرێت رێگریی بكرێت ئەگەر رێگەی بە چونە ناوەوەی هاوكاریە مرۆییەكان بدەن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group