په‌رله‌مانتارێكی لیژنه‌ی ته‌ندروستی: عیراق 10 ملیۆن ڤاكسینی دژه‌ كۆرۆنا به‌ده‌ستده‌هێنێت

24/11/2020 عێراق

نه‌وا
حه‌سه‌ن خه‌ڵاتى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ته‌ندروستی له‌ په‌له‌مانى عیراق ئاشكرایكرد، پێش كۆتایى ئه‌مساڵ عیراق 10 ملیۆن ڤاكسینی دژه‌ كۆرۆنا به‌ده‌ستده‌هێنێت.
حه‌سه‌ن خه‌ڵاتى له‌ به‌رنامه‌یه‌كى ته‌له‌فزیۆنیدا باسى له‌وه‌كردوه‌، تائێستا عیراق له‌ شه‌پۆلى دووه‌مى ڤایرۆسى كۆرۆنادایه‌، به‌ڵام قۆناغه‌كه‌ى جیاوازه‌، رێوشوێنه‌كان له‌ چه‌ند هه‌فته‌ى رابردودا بونه‌ته‌هۆى رێگه‌گرتن له‌ به‌رزبونه‌وه‌ى ژماره‌ی توشبوان.
رونیشیكردوه‌ته‌وه‌، ئه‌گه‌ر رێوشوێنه‌كانى پێشتر و قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ نه‌بوایه‌، ئه‌وا سیستمى ته‌ندروستى له‌ عیراقدا ده‌ڕوخا، هه‌روه‌ك تائێستاش رێژه‌ى مردن به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ عیراقدا كه‌متره‌ له‌ رێژه‌ى جیهانى.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ جه‌ختیله‌وه‌كردوه‌ته‌وه‌، كڕینى ڤاكسین دواى ئه‌وه‌ ده‌بێت، كه‌ رێكخراوى ته‌ندروستیى جیهانى پشت به‌ ڤاكسینه‌كه‌ ده‌به‌ستێت و په‌سندی ده‌كات، ئومێدیش هه‌یه‌ عیراق 10 ملیۆن ڤاكسین به‌ده‌ستبهێنێت پێش كۆتایى ئه‌مساڵ و سه‌ره‌تاى ساڵى داهاتوو ده‌ستده‌كرێت به‌ به‌كارهێنانى.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group