نه‌وا
هێزه ئه‌منیه‌كانی ئێران له پارێزگاكانی سنه و ورمێ ژماره‌یه‌ك خوێندكاری زانكۆ و چالاكوانی مه‌ده‌نیان ده‌ستگیركردووه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی رۆژهه‌ڵات كوردستان له دوو رۆژی رابردوودا لانیكه‌م 14 خوێندكاری زانكۆ و چالاكوانی مه‌ده‌نی له هه‌ڵمه‌تێكی هێزه ئه‌منیه‌كاندا ده‌ستگیركراون.
به وته‌ی كه‌سوكاره‌كانیان له كاتی ده‌ستگیركردنی ئه‌و خوێندكار و چالاكوانانه هێزه ئه‌منیه‌كان توندوتیژیان نواندووه و ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌لوپه‌ل و موبایل و كۆمپیوته‌ره‌كانیاندا گرتووه.
تائێستا هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌و خوێندكار و چالاكوانانه دیار نییه و شوێنی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی به‌شێكیشیان نازانرێت.
لانیكه‌م له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا سێ كچه خوێندكاری كورد ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان ساڵی رابردوو 258 چالاكوانی كورد له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ئێرانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون.