نه‌وا
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و واده‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه پرۆسه‌ی خوێندنی راگه‌یاند.
جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا راپۆرتی لیژنه‌ی باڵای ئابووری له هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی بودجه‌ی ساڵی 2021 تاوتوێ كرا.
وتیشی: ئاماده‌كارییه‌كان بۆ دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كراوه و به‌م نزیكانه‌ش كات و رێژه‌ی مووچه راده‌گه‌یه‌نین.
سه‌باره‌ت به ده‌وامی خوێندنیش له قوتابخانه‌كان، جووتیار عادل وتی: رۆژی شه‌ممه 16ی ئه‌م مانگه خوێندنی قۆناغی 12ی ئاماده‌یی ده‌ستپێده‌كات و بۆ قۆناغه‌كانی دیكه‌ی خوێندنیش له 1ی 3ی ئه‌مساڵ پرۆسه‌كه ده‌ستپێ ده‌كات.