عیراق.. 746 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ كۆرۆنا تۆمار كران

20/01/2021 عێراق

نه‌وا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق رایگه‌یاند، له‌ 24 كاتژمێری رابردوودا 746 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ كۆرۆنا تۆماركراون و 6 تووشبووی دیكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
 ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 20/1/2021 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، 746 حاڵه‌تی تووشبوونی نوێ له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا تۆماركراون به‌و پێیه‌ش كۆی گشتی تووشبووان گه‌یشته‌ 610 هه‌زار و 598 كه‌س.
هه‌ربه‌پێی ئه‌و راگه‌یه‌نراوه‌، له‌و ماوه‌یه‌دا 6 تووشبوو له‌ سه‌ره‌تاسه‌ری عیراق گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، كه‌ كۆی گشتی گیان له‌ده‌ستدان تائێستا گه‌یشتۆته‌ 12 هه‌زار و 968 كه‌س.
به‌پێی ئاماره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق، هه‌ر له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا هه‌زار و 909 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه‌، به‌و پێیه‌ تائێستا 574 هه‌زار و 920 تووشبوو په‌تاكه‌یان تێپه‌ڕاندووه‌.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group