بتكۆین لە شەو و رۆژێكدا لیستی دەوڵەمەندترین پیاوی جیهانی گۆڕی

24/02/2021 هەمەڕەنگ


نەوا
گۆڕانكاری كتوپڕی نرخی دراوی ئەلكترۆنی بتكۆین بوە هۆی گۆڕینی لیستی دەوڵەمەنترین كەسایەتیەكانی جیهان و خاوەنی كۆمپانیای تێسلای لە سەرۆی لیستەكە هێنایە خوارەوە.

ئاژانسی بلومبێرگی ئەمریكی بڵاویكردوەتەوە: بەشێوەیەكی كتوپڕ "ئیلۆن ماسك"ی خاوەنی كۆمپانیاكانی تێسلا و "سپەیس ئێكس"ی ئاسمانی كە دەوڵەمەنترین پیاوی جیهان بو، بەهۆی دابەزینی خێرای نرخی دراوی ئەلكترۆنی بتكۆین 15 ملیار دۆلار زیانی كرد.
رونیشكراوەتەوە: بەهۆی ئەوەوە ماسك سەروی ریزبەندی دەوڵەمەندترین پیاوی جیهانی بەردا و جارێكی تر چۆڵی كرد بۆ "جیف بیزوس" خاوەنی كۆمپانیای "ئەمازۆن" و دوبارە سەرەوەی ریزبەندییەكەی گرتەوە.
دوای ئەوەی ماسك ئاماژەی بەوەدا كە نرخی دراوی ئەلكترۆنی زۆر بەرزە، بەهای دراوەكەدابەزینی خێرای بەخۆیەوە بینی و بەهای كۆمپانیای تێسلا لەگەڵیدا 8.6%ی نرخەكەی لەدەستدا.
شەممەی رابردوو نرخی یەك بتكۆین 57 هەزار دۆلاری تێپەڕاند و ئەوەش بەرزترین نرخ بوو لە مێژوی دراوە ئەلكترۆنیەكاندا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group