تەندروستی جیهانیی: ساڵی ئایندە پەتای كۆرۆنا كۆتایی دێت

24/02/2021 جیهان


نەوا
رێكخراوی تەندروستی جیهانی پێی وایە، ساڵی ئایندە پەتای كۆرۆنا كۆتایی دێت و جەختلەوەشدەكاتەوە، خراپترین سیناریۆ كۆتایی هاتوە.

هانز كلۆج بەڕێوەبەری نوسینگەی هەرێمیی رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتی: خراپترین سیناریۆ كۆتایی هاتوە و ئێستا زیاتر لەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنا دەزانین وەك لەوەی لەساڵی 2020 دەمانزانی كاتێك بڵاوبوەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە: كۆرۆنا ون نابێت بەڵام ساڵی ئایندە پەتاكە كۆتایی دێت و پێویست بە سەپاندنی رێوشوێن و كۆت و بەند ناكات.
ئەو بەڕێوەبەرە لە رێكخراوی تەندروستی جیهانی جەختیلەوەشكردوەتەوە: ئەوە تەنها پێشبینییەكە، چونكە تائێستا كەس ناتوانێت بە وردی چۆنێتی گەشەسەندنی پەتاكە دیاری بكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group