نه‌وا
یانه‌ی ئارسناڵ 3-1 گۆڵ له یاریگای خۆی سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی به‌ده‌ستهێنا، به بردنه‌وه‌ی ئه‌م یارییه گه‌نه‌رز به كۆكردنه‌وه‌ی 37 خاڵ بۆ نۆیه‌می ڕیزبه‌ندی سه‌ركه‌وت و لیسته‌ریش به 49 خاڵ له سێیه‌می ریزبه‌ندیدا ماییه‌وه.
له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 26ی خولی یانه‌كانی ئینگلیته‌را، یانه‌ی لیسته‌ر سیتی له یاریگای خۆیدا میوانداری یانه‌ی ئارسناڵی كرد و یارییه‌كه‌شی به ئه‌نجامی 3-1 گۆڵ پێ دۆڕاند.
له خوله‌كی 6 یۆری تیلیمانس گۆڵی پێشكه‌وتنی بۆ یانه‌ی لیسته‌ر سیتی تۆماركرد، دواتر وله خوله‌كی 39ی یارییه‌كه‌دا داڤید لویز ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسانكرده‌وه، و له دواین خوله‌كی نیوه‌ی یه‌كه‌می یارییه‌كه لاكازایت به لێدانی سزا گۆڵی دوه‌م و پێشكه‌وتنی بۆ یانه‌ی میوان تۆماركرد، له نیوه‌ی دوه‌م و له خوله‌كی 52ی یارییه‌كه‌دا نیكۆلاس پیپی گۆڵی سێیه‌م بۆ یانه‌ی ئارسناڵ تۆماركرد.