پارێزگای هەولێر لەبارەی بازگەکانه‌وە روونکردنەوە دەدات

06/03/2021

نه‌وا
نوسینگەی پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە بازگەکانی پارێزگای هەولێر بە داخراوی دەمێننەوە لەگەڵ پارێزگای کەرکوک و موسڵدا.
پارێزگاری هەولێر داواش لە هاوڵاتیانی پارێزگاكه‌ش دەکات، کە رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ پاپا دەگاتە هەولێر هاوکاری پۆلیسی هاتوچۆ بکەن و وێنەیەکی جوانی پایتەخت نیشانی جیهان بدەن.
دەقی راگەیاندراوەکە:

١.ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییان دەکەینەوە، بەیانی ڕۆژی یەکشەمە 2021.3.7، بازگەکانی پارێزگای هەولێر لەگەڵ پارێزگاکانی موسڵ و کەرکوک بە داخراو دەمێنەوە.  

٢.وێڕای داوای لێبوردن لە هاوڵاتییان و شوفێرانی شارەکەمان، بەهۆی هاتنی قەداسەتی پاپا فرانسیس و پێشوازیکردن لەبەڕێزیان لەشاری هەولێر، داواکارین لەبەشێک لە شەقامە گشتییەکانی هەولێری پایتەخت هاوکاری پۆلیسی هاتوچۆ بکەن و وەک هەمیشە وێنەی جوان و سەردەمیانەی پایتەخت لە میوانداری و میوان دۆستیدا نیشانی جیهان بدەن، هاوکارییتان مایەی سوپاس و ڕێزە. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group