نه‌وا
دوای ئه‌وه‌ی سەرۆکوەزیرانی عێراق له وتارێكدا داوای گفتوگۆی نیشتمانییانە له نێوان لایه‌نه ناکۆکه‌کانی عێراقی کرد، هه‌روه‌ها داواشی کرد هەرێم و به‌غدا لەبارەی بودجەی 2021 بگەنە رێککەوتن، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە بانگەوازەکەی مستەفا کازمی کرد.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان لە تویتێكدا بڵاویكردۆته‌وه، "پشتیوانی له بانگه‌وازی سه‌رۆک وه‌زیران به‌ڕێز کازمی ده‌که‌م بۆ گفتوگۆی نیشتمانیی نێوان لایه‌نه ناکۆکه‌کانی عێراق و گفتوگۆیه‌کی نیشتمانیی ڕاسته‌قینه‌ی قووڵ بۆ ڕێککه‌وتنی یه‌کجاری و چاره‌سه‌رکردنی ڕیشه‌ییی کێشه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی فیدراڵی به‌پێی ده‌ستوور".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه رۆژی دووشەممە 8/3/2021 مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە وتارێكدا رایگه‌یاند، "داوا دەکەم گفتوگۆیەکی نیشتمانی راستەقینە و قووڵ لەسه‌ر ئاستی فەرمی دەستپێبکات، بۆئه‌وه‌ی رێككه‌وتنی كۆتایی له نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێم بكه‌ین، بە شێوەیەک، كه یەکێتی خاکی عێراق پارێزراو بێت و كێشه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن".
هه‌روه‌ها سەرۆك وەزیرانی عێراق وتیشی: "داوا له هێز و حزبه سیاسییه‌كان ده‌كه‌م، به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمان له‌به‌رچاو بگرن و له زمانی توند و گرژییه سیاسییه‌كان دوور بكه‌ونه‌وه، بۆئه‌وه‌ی له‌كاتی دیاریكراودا هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ئه‌نجام بده‌ین و ده‌رفه‌تی متمانه‌ی ده‌وڵه‌ت و سیستمی دیموكراتی به‌گه‌له‌كه‌مان بده‌ین".