نه‌وا
بۆ رێگری له زیاتر ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی كۆرۆنا وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، 17 بڕیاری دەركرد و بەگوێرەی بڕیارەكانیش، خوێندن لە قۆناغی یەكی بنەڕەتی تاوەكو 11ی ئامادەیی بەشێوەی ئۆنلاین بەردەوام دەبێت، هه‌روه‌ها هەركەسێكیش دەمامك نەبەستێت بەبڕی 20 هەزار دینار غەرامە دەكرێت.
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم، خوێندن له قۆناغی یه‌كی بنه‌ڕه‌تی تاوه‌كو 11ی ئاماده‌یی و په‌یمانگاكانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به‌شێوه‌ی ئۆنلاین به‌رده‌وام ده‌بێت به‌ره‌چاوكردنی رێنمایی ته‌ندروستیه‌وه، قۆناغی 12ی ئاماده‌یی له حكومی و ناحكومی به‌رده‌وام ده‌بن له وانه خوێندن و تاقیكردنه‌وه‌كانیان، ئه‌و زانكۆیانه‌شی له تاقیكردنه‌وه‌دان پرۆسه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌و پرۆگرامی خوێندنه‌شی كه ماویانه به‌شێوازی ئۆنلاین به‌رده‌وام ده‌بن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، بڕیاردراوه به‌كردنه‌وه‌ی ده‌رگای مزگه‌وت، كڵێسا، په‌رستگاكان و ته‌واوی ناوه‌نده ئاینیه‌كان و رێگه‌دان به ئه‌نجامدانی نوێژه فه‌رزه‌كان به‌پێی ئه‌و رێنماییانه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی ده‌ریانده‌كات، هه‌روه‌ها بڕیاردراوه به قه‌ده‌غه‌كردنی به‌ربانگی به‌كۆمه‌ڵ "افتار" له‌مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز له‌ناو و ده‌ره‌وه‌ی مزگه‌وت.
هه‌ر به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، بڕیاردراوه به به‌رده‌وامبونی قه‌ده‌غه‌كردنی چونه سه‌رقه‌بران، دانانی پرسه له‌مزگه‌وت له‌ماڵان و هه‌ڵدانی خێمه له‌كۆڵان و باخچه‌كان، بنكه‌ی پۆلیس و موختاری گه‌ڕه‌ك به‌رپرسیارن له‌جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره، هه‌ركه‌سێكیش پابه‌ند نه‌بێت به‌بڕی دوو ملیۆن دینار غه‌رامه ده‌كرێت، بڕیاریشدراوه داخستنی هۆڵی سینه‌ماكان له‌گشت مۆڵ و بازاڕه‌كان به‌رده‌وام بێت، هه‌مو شوێنه گشتیه‌كانی وه‌ك (ماركێت، رێستۆرانت، شوێنه بازرگانیه‌كان) نابێت رێگه بده‌ن هاوڵاتیان به‌بێ ده‌مامك سه‌ردانیان بكه‌ن، ئه‌گه‌رنا شوێنه‌كانیان بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ داده‌خرێت و به‌بڕی یه‌ك ملیۆن دیناریش غه‌رامه ده‌كرێن.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ باسی له‌وه‌شكرد، هه‌ركه‌سێك ره‌چاوی به‌ستنی ده‌مامك نه‌كات به‌بڕی 20دینار غه‌رامه ده‌كرێت، شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كانیش له‌كاتی هه‌بونی سه‌رنشین له‌گه‌ڵیاندا پێویسته پابه‌ندی به‌ستنی ده‌مامك بن، ئه‌گه‌رنا شۆفێره‌كه به‌بڕی 20 هه‌زار دینار غه‌رامه ده‌كرێت.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، بڕیاردراوه به به‌رده‌وامبونی راگرتنی هاتوچۆ له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراق، ته‌نها رێگا به‌كاری بازرگانی و رێكخراوه‌كان و كه‌سانی نه‌خۆش ده‌درێت.