نێچیرڤان بارزانی: هەوڵی جددی هەیە مەسەلەی دەستور جێبەجێ بكرێت

04/05/2021

نەوا-
سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، هەمو هەوڵی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بۆ ئەوەیە كە یەكڕیزی نێوان لایەنەكان بپارێزێت و لەبارەی دەستورەوە لەگەڵ لایەنەكان لە گفتوگۆدان و هەوڵی جددی هەیە مەسەلەی دەستور جێبەجێ بكرێت.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە سەردانی بۆ لای حزب و لایەنە سیاسیەكان رایگەیاند، "هەوڵدەدەن ئەو كێشانەی لەناو هەرێم هەیە كەمی بكەنەوە و هەندێك بیروبۆچون لەسەر دەستور ئاڵوگۆڕ بكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، دوای هەڵبژاردن پێویستە كۆدەنگی هەبێت و چوارچێوەیەك بدۆزنەوە بۆ هەماهەنگی، "ئەگەر هەمومان پێكەوە بین دەتوانین هەندێك لەدەستكەوتەكانمان بەدەستبهێنین، ئەگەر پەرتەوازبین هەرێم زەرەرمەندی یەكەم دەبێت و هەمو هەوڵەكانی سەرۆكایەتی هەرێمیش لەو روەوە دەبێت".
نێچیرڤان بارزانی لەبارەی پرسی دەستوری هەرێمی كوردستان باسی لەوەكرد، "لەبارەی پرسی دەستور لەگەڵ هەمو هێزەكان سەرقاڵی گفتوگۆین، دوای ئەوەی میكانیزمێك دیاریدەكەین و ئەركی پەرلەمانە سەرۆكایەتی بكات، بەڵام بە تەئكید  دەبێت بابەتی دەستور جێبەجێ بكرێت".
سەرۆكی هەرێمی كوردستان زنجیرەیەك سەردانی بۆ لای حزب و لایەنە سیاسیەكان دەستپێكردووە و دوای ئەوەی رۆژی دووشەممە لە هەولێر لەگەڵ كۆمەڵ و یەكگرتوو كۆبوەوە رۆژی سێ شەممە لە سلێمانی درێژەی لەو سەردانانەیدا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group