كازمی و شاندێكی باڵای ئه‌مریكا چه‌ند پرسێكیان تاوتوێ كرد

04/05/2021 عێراق

نه‌وا
مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ھەماھەنگیی و ھاوکارییە ھاوبەشەکانی نێوان بەغدا و واشنتۆن لەسەرجەم بوارەکاندا لەگەڵ شاندێکی ئیدارەی ئەمریکا، تاوتوێ کرد.
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە مستەفا کازمی لە بەغدا پێشوازی لە شاندێکی ئیدارەی ئەمریکا کردووە به‌ سه‌رۆكایه‌تی برێت ماکگۆرک رێکخەری کۆشکی سپی بۆ کاروباری رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا.
بەپێی راگەیەنراوەکە لە دیدارەکەدا، ھەماھەنگیی و ھاوکارییە ھاوبەشەکانی نێوان بەغدا و واشنتۆن لەسەرجەم بوارەکاندا تاوتوێکراوە، ھەروەھا لەبارەی ئەنجامی گفتوگۆکانی ستراتیجیی نێوان عێراق و ئەمریکا گفتوگۆکراوە بەتایبەتیش ئەوەی کە پەیوەستە بە کشاندنەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، لەگەڵ گەشەپێدان بە ھاوکارییەکانی نێوان ھەردوو وڵات لە بوارەکانی ئابووریی، رۆشنبیری و بازرگانیی.
ئەوەیش خراوەتەڕوو کە لە میانی دیدارەکەدا، باس لە ھاوکارییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا لە بوارەکانی تەندروستیی و بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا کراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group