هه‌په‌گه‌: هێرشمان نه‌كردوه‌ته‌ سه‌ر پێشمه‌رگه‌

06/05/2021

نه‌وا
هێزی پاراستنی گه‌ل هه‌په‌گه‌ ڕایدەگەیەنێت: لە سیدەكان، هێرشیان نەكردووەتە سەر پێشمەرگە ‌و دەیشڵێت: “چاوەڕوانین پێشمەرگە، ئەگەر پشتیوانیمان نەكەن، ئاستەنگیشمان بۆ درووست نەكەن لەبەرەكانی جەنگ”.
ناوەندی ڕاگەیاندن ‌و چاپەمەنیی هێزەكانی پاراستنی گەل هەپەگە، ڕاگەیەنراوێكی لەبارەی جموجوڵی هێزەكانی پێشمەرگە ‌و پاسەوانی سنوور لە ناوچەی سیدەكان بڵاو كردەوە.
لە ڕاگەیەنراوەكەی هەپەگەدا هاتوە: “ڕۆژی ٤ی ئایار هێزەكانی پاسەوانی سنوور كە لە پێشمەرگە ‌و هێزەكانی بەناوی عێراقەوە پێكدێن، لە چەند خاڵێكی هەرێمی مەتیا جیگیر بوون، ئێمە هەوڵمان دا لە دۆخی ئەو هێزانە تێبگەین و هیچ ئاستەنگێکمان بۆ درووست نەکردن، بەڵام ئێمە بە نیگەرانییەوە لە ئامانجەکانی ئەوان دەڕوانین و چاودێرییان دەکەین.
راشیگه‌یاندووه‌، بە پێی هەندیک میدیا، هێزەکانی ئێمە لە سیدەکان، هێرشی كردووەتە سەر هێزی پێشمەرگەی پارتی، بەڵام ئێمە ڕایدەگەیەنین کە هیچ هێرشێک لەلایەن ئێمەوە بۆ سەر خاڵەکانی پیشمەرگە، نەکراوە.
هه‌په‌گه‌ جه‌ختیشیكردوه‌ته‌وه‌، كه‌ ئه‌وان له‌ دژی سوپای توركیا ده‌جه‌نگن كه‌ ده‌یه‌وێت كوردستان داگیر بكات، چاوه‌ڕوانیشن  کە "هێزی پیشمەرگە، بەشداریی ئەم بەرخۆدانە میژوویی و پیرۆزە ببن و پشتگیریی ئێمە بکەن ‌و ئەگەریش پشتگیریی ناکەن، دەبێت نەکەونە ناو دۆخیک کە لە شەڕدا ئاستەنگ بۆ گەریلا درووست بکەن".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group