یاریزانێكی تری بەرشەلۆنە بۆ ریاڵ مەدرید

07/06/2021 وەرزش
نەوا
بەپێی راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان، ئەگەری هەیە ئیلایكس مۆریبا یاریزانی لاوی یانەی بەرشەلۆنە كە چاوەڕێی داهاتوویەكی پرشنگداری لێدەكرێت، رووبكات یانەی ریاڵ مەدرید.
رۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی بڵاویكردووەتەوە، یانەی ریاڵ مەدرید هەوڵی گوستنەوەی ئیلایكس مۆریبای تەمەن 18 ساڵ و یاریزانی لاوی یانەی بەرشەلۆنە دەدات، كە بە پۆگبای داهاتوو ناوبانگی دەركردووە.
ئەوەش هاتووە، گرێبەستەكەی مۆریبا لە هاوینی 2022 لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە كۆتایی دێت و ئەگەر نوێكردنەوەی رەتكردەوە، ئەو كاتە دەتوانێت بێ‌ بەرامبەر رووبكاتە یانەی ریاڵ مەدرید و موچەیەكی گەورە وەربگرێت.
رۆژنامەكە جەختی لەوەشكردووەتەوە، یانەی ریاڵ مەدرید لە ئێستادا دەستی كردووە بە گفتوگۆكردن لەگەڵ مۆریبا بۆ رازی كردنی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group