نه‌وا
ڕێبەری ڕەوتی سەدر ده‌ڵێت، هەر كەسێك ڤاكسینی دژە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا وەرنەگرێت، لەوان نییە.
موقتەدا سەدر لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی "تویتەر"، هەموو كارمەندانی دەزگاكانی سەر بە رەوتی سەدر و لایەنگرانی ئاگادار كردەوە لە پێویستی وەرگرتنی پێكوتەی دژە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا.
سه‌در نوسیویشیه‌تی: "هەر كەسێك ڤاكسینی كۆرۆنا وەرنەگرێت، لە دەرەوەی دەزگاكانی ڕەوتی سه‌در حسێب دەكرێت".
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در بڕیاریشی داوە ئه‌و كه‌سانه‌ی تائێستا ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رنه‌گرتوه، رێگرییان لێبكرێت له داموده‌زگاكانی سه‌ر به ره‌وته‌كه‌ی كاربكه‌ن.