ئیسرائیل: رەئیسی توندڕەوترین سەرۆككۆماری مێژووی ئێرانە

20/06/2021 جیهان

نەوا-
ئیسرائیل نیگەرانی خۆی لە سەركەوتنی ئیبراهیم رەئیسی لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆماری ئێران نیشاندا و بە توندڕەوترین سەرۆككۆماری ئەو وڵاتە ناویبرد.
یائیر لاپید وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاند: سەرۆككۆماری هەڵبژێدراوی ئێران كە بە بكوژەكەی تاران ناسراوە، كەسێكی توندڕەوە و بەرپرسە لە كوشتنی هەزاران ئێرانی و پاڵپشتی لە فراوانخوازی ئەتۆمی و هەڵمەتی تیرۆری نێودەوڵەتی كۆماری ئیسلامی دەكات.
لای خۆیەوە لیور هایات وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاندووە، ئیبراهیم رەئیسی توندڕەوترین سەرۆككۆماری مێژووی ئێرانە و پێشبینی دەكەن لە پێناو زیاتر بەرەوپێشبردنی بەرنامەی ئەتۆمی وڵاتەكەی هەنگاو بنێت.
هەرچی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكاشە لە زاری وتەبێژێكیەوە سەبارەت بە ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆماری ئێران بڵاویكردوەتەوە، كە ئێرانیەكان لە مافی خۆیان بۆ هەڵبژاردنی رێبەرانیان بە شێوەیەكی ئازاد و دادپەروەرانە بێبەشكران.
 باسی لەوەشكردووە، ئەمریكا درێژە بە دانوستانەكانی ڤییەننا دەدات بۆ بەگەڕخستنەوەی رێككەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015 لەگەڵ ئێران.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group