فەرماندەیەكی پێشمەرگە: دوو پرۆسەی هاوبەش لەگەڵ سوپای عێراقدا ئەنجام دراون

20/06/2021

نەوا-
لیوا محەمەد رۆستەم فەرماندەی میحوەری "قەرەتەبە – حەمرین"ی پێشمەرگە دەڵێت، هەماهەنگی زانیاریی لەگەڵ سوپای عێراقدا لە سنورەكانی دیالە و رۆژهەڵاتی سەڵاحەدین و سنورەكانی هەرێمی كوردستان هەیە و دوو پرۆسەش ئەنجام دراون.
لیوا محەمەد رۆستەم لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتویەتی، هەماهەنگی لەنێوان هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراقدا هەیە و لەماوەی رابردوودا دوو پرۆسەی پێشوەختی هاوبەش ئەنجام دراون و ئیجابی بوون.
رونیشیكردووەتەوە، لەئێستادا پێشمەرگە ئامادەكاری دەكات بۆ هەماهەنگی لەگەڵ لیوای 53ی فیرقەی یەكی رومادی، كە لەسەر فەرمانی وەزارەتی بەرگری عێراق دەگوازرێنەوە دیالە و شوێنی فیرقەی 5 دەگرنەوە.
سەبارەت بە رێكەوتنی هەماهەنگی نێوان پێشمەرگە و سوپا ئەو لیوایە باسی لەوەكردووە، ئەوەی جێبەجێكراوە لە رێكەوتنەكە پێكهێنانی ژووری هەماهەنگی هاوبەشە لە 4 پارێزگا و ئاڵوگۆڕكردنی زانیاری ئەمنییە، بەندەكانی تریش لەئێستادا گفتوگۆیان لەبارەوە دەكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group