نه‌وا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی هه‌ولێر رایگه‌یاند، بڕیاریانداوه خێزانه هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ته‌كانی سنوری پارێزگای هه‌ولێر تۆمار بكه‌ن و له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه لیسته‌كه ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی بازرگانی بكه‌ین تاوه‌كو به‌شه خۆراكی زیاتریان بۆ دابین بكرێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، یوسف چاوشین، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ولێر رایگه‌یاندوه، "بۆ ئاماده‌كردنی لیستێكی نوێی خێزانه هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ته‌كان ڕوپێوێكی نوێ ده‌ستپێده‌كه‌ین و له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه لیسته‌كه ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی بازرگانی ده‌كه‌ین تاوه‌كو به‌شه خۆراكی زیاتر بۆ خێزانه هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ته‌كان دابینبكرێت".
ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه، "ئێستا له ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق، ساڵانه دو به‌شه‌خۆراكی زیاتر به به‌شێك له خێزانه هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ته‌كان ده‌درێت، وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازیی هه‌رێمی كوردستانیش داوای له وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق كردوه ئه‌و هه‌نگاوه هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ته‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش بگرێته‌وه، ئه‌وانیش داوای لیستیان كردوه و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی لیستی ناوه‌كان بۆیان ئاماده ده‌كات".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ولێر باسی له‌وه‌شكردوه، "به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پارێزگا و قایمقامیه‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌كان ناوه‌كان ده‌نوسین و له ماوه‌ی 20 رۆژدا ته‌واویان ده‌كه‌ین".
یوسف چاوشین له‌باره‌ی ئه‌و مه‌رج و پێوه‌رانه‌ی بۆ تۆماركردن دانراون وتی: "خێزانه‌كان له سه‌ر بنه‌مای هێڵی هه‌ژاری وه‌رده‌گیردرێن واته هه‌ر خێزانێك داهاتی كه‌م بێت به‌شێوه‌یه‌ك بۆ هه‌ر ئه‌ندامێكی خێزان كه‌متر له 100.000 (سه‌د هه‌زار) دینار بێت به هه‌ژار له قه‌ڵه‌م ده‌درێت و ناوی خێزانه‌كه تۆمار ده‌كرێت، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر خێزانێك له دو كه‌س پێكبێت و داهاتی له 200.000 (دوسه‌د هه‌زار) كه‌متر بێت ئه‌وا به هه‌ژار ئه‌ژمار ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر خێزانێك 3 (سێ) كه‌س بێ و داهاتی له 300.000 (سێسه‌د هه‌زار) كه‌متر بێت ئه‌وا به هه‌ژار داده‌نرێت و به‌م شێوه‌یه تادوایی".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌و هه‌ڵمه‌ته له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌روه‌ها له تۆماركردنی ناوه‌كاندا ره‌چاوی باری كرێچی و ئه‌و كه‌سانه‌ی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تن ده‌كرێت.