ئەمریکا.. 99٪ی ئەوانەی لەم دووایەدا بە کۆرۆنا مردوون ڤاکسینیان وەرنەگرتبوو

25/07/2021 جیهان

نەوا
بەپێی ئامارەکانی تەندروستی ئەمریکا زۆرینەی ئەو کەسانەی لەماوەی رابردوودا و بە هۆی شەپۆلی نوێی کۆرۆنا لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە، ئەوانە بوون، کە ڤاکسینیان وەرنەگرتبوو.

 میدیاکانی ئەمریکا لە زاری بەرپرسانی کەرتی تەندروستی ئەو وڵاتەوە بڵاویان کردوەتەوە، کە بە هۆی شەپۆلی نوێی کۆرۆنای گۆڕاوی جۆری دەلتا ژمارەی تووشبوون و مردن بەو پەتایە رووی لەهەڵکشان کردووە و شەپۆلەکەش کەسانی نەکوتراوی گرتوەتەوە.
ئاماژەیان بەوەشکردوە، 99٪ی ئەو کەسانەی لەم شەپۆلە نوێیەدا گیانیان لەدەستداوە، ئەوانە بوون کە ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرنەگرتبوو.
ئەوەش روونکراوەتەوە، کە سەرباری ئەوەی کوتان بە ڤاکسین بە شێوەی یەکجارەکی رێگریی لە تووشبوونی کەسەکان ناکات بە کۆرۆنا، بەڵام لە ئەگەری تووشبوونیشیان بە قورسی نیشانەکانیان تێدا دەرناکەوێت و بە رێژەیەکی زۆر کەم پێویستیان بەوە دەبێت کە بگوازرێنەوە بۆ نەخۆشخانە.
هەر لەو بارەوە داتاکانی تەندروستی ئەمریکا روونیان کردوەتەوە، کە 97٪ی ئەو تووشبووانەی گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە لەو کەسانەبوون کە نەکوتراون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group