حکومەتی هەرێم حەوت پرۆژە لە سلێمانی جێبەجێ دەکات

16/09/2021
نەوا
حکومەتى هەرێمی کوردستان رەزامەندى دا لەسەر جێبەجێ کردنى حەوت پرۆژە لە سنورى پارێزگاى سلێمانى بەتێچوى زیاتر 547 ملیۆن دینار، کە زۆرینەیان پرۆژەی ئاون.
بەپێى دوو نوسراوى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران کە ئاراستەى وەزارەتى دارایی و ئابورى کراوە، رەزامەندى دراوە لەسەر جێبەجێ کردنی حەوت پرۆژە.
لە نوسراوى یەکەمدا رەزامەندى دراوە لەسەر 454 ملیۆن و 621 هەزار و700 دینار  لەسەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاى سلێمانى بۆ جێبەجێى کردنى پرۆژەى ئاوى خواردنەوەى گوندەکانى بەرزەڕوو، سەرکەند، خمانەى شەشۆ، دارەبەن، دەشتى تلێ لەگەڵ دروستکردنی تانکى ئاوى خواردنەوەى گوندى بڵخوان.
لە نوسراوێکی دیکەشدا رەزامەندى دراوە لەسەر تەرخانکردنى بڕى 93 ملیۆن دینار و 371 هەزار و 371 دینار بۆ دروستکردنی قوتابخانەى نۆ پۆلی لە گوندى سەرسوراو لە قەزاى پێنجوێن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group