نەوا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
پۆلیسی پارێزگای دهۆك، دانپێدانانی كوڕێكی ته‌مه‌ن 21 ساڵانی بڵاوكرده‌وه كه له‌رێگه‌ی
ئینستاگرامه‌وه كچان و ژنانی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندوه و پاشانیش هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی
وێنه و ڤیدیۆی لێكردون.
هێمن سلێمان وته‌بێژی
پۆلیسی پارێزگای دهۆك رایگه‌یاند، تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركردوه كه ته‌مه‌نی 21
ساڵه و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی مۆبایلێكی له هاوڕێیه‌كی خۆی دزیوه، چه‌ند په‌یجێكی
به‌ناوی جیاواز و به‌ناوی چه‌ند هۆزێكه‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام
دروستكردوه، له‌گه‌ڵ ژنان و كچان قسه‌ی كردوه و چه‌ندین ڤیدیۆ و وێنه‌ی لێوه‌رگرتون.
تۆمه‌تباره‌كه له‌دانپێدانه‌كه‌دا
ده‌ڵێت، "وێنه و ڤیدیۆی كچانم وه‌رگرتوه و چه‌ند نوسینێكم له‌سه‌ر كردون و
به‌شێكیانم بڵاوكردوه‌ته‌وه، سه‌رجه‌م ئه‌و وێنه و ڤیدیۆیانه‌شم، له‌ئه‌نجامی
گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ ژنان و كچان ده‌ستكه‌وتوه، به‌شێكیانم كۆپی كردوه و به‌شێكیشیان
خۆیان بۆیان نا‌ردوم".
له‌وباره‌یه‌وه هێمن
سلێمان له‌په‌یامێكدا بۆ ژنان و كچان ده‌ڵێت، "ئاگاداری نهێنی و وێنه‌كانی
خۆتان بن بۆئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هیچ كه‌سێكه‌وه بۆ كاری خراپ به‌كارنه‌هێندرێت،
چونكه ئه‌و تۆمه‌تباره ژماره‌یه‌كی زۆر وێنه و ڤیدیۆ له‌ناو مۆبایله‌كه‌یدا هه‌بوه،
بۆیه داوا ده‌كه‌ین له‌كچان و ژنان ده‌كه‌ن هۆشیار بن، زۆربه‌ی تاوانه‌كان به‌هۆی
ناهۆشیاری كچان و ژنانه‌وه‌ن و ڤیدیۆ و وێنه‌یان بۆ چه‌ند گه‌نجێك ناردوه و دواتر
ئه‌و كاره بوه‌ته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ریان".
سه‌باره‌ت به‌سزای ئه‌و
كه‌سانه‌ی هه‌وڵی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن ده‌ده‌ن و ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن به‌خراپ
به‌كارده‌هێنن، وته‌بێژی پۆلیسی دهۆك وتی، "سزای ئه‌م جۆره كارانه له شه‌ش
مانگه‌وه تا پێنج ساڵ زیندانیكردن و هه‌روه‌ها غه‌رامه‌كردنه له ملیۆنێك تا
پێنج ملیۆن دینار ده‌بێت".