لێكۆڵینەوەیەك هۆشداری لە بۆمبی ئەنفلۆنزا دەدات

18/10/2021 هەمەڕەنگ

نەوا-
توێژینەوەیەكی نوێ هۆشداری لە پەتای ئەنفلۆنزا دەدات و تێیدا جەخت لەوە كراوەتەوە، هەركاتێك كۆت و بەندەكانی كۆرۆنا لابران دەست بكەن بە وەرگرتنی ڤاكسینی دژە ئەنفلۆنزا، چونكە ئەگەری هەیە زۆر بە توندی بڵاوببێتەوە.
بەپێی توێژینەوەیەكی زانایانی كۆلێژی "میلمان"ی تەندروستی لە زانكۆی كۆڵۆمبیا، بەهۆی رێوشوێنەكانی خۆپاراستن دژی كۆرۆنا توشبووانی پەتای ئەنفلۆنزا بە رێژەی 60% كەمیان كردووە، بەهۆی ئەوەشەوە بەرگری جەستەی مرۆڤ دژی ئەو پەتایە كەمی كردووە.
لای خۆیەوە دكتۆر "جۆناسان ستوی" سەرۆكی بەشی ڤایرۆسەكان لە پەیمانگای "فرانسیس كریك" لە لەندەن وتویەتی، بەپێی توێژینەوەكان بەهۆی كەمبوونەوەی مارەی توشبووانی ئەنفلۆنزاوە لە 2020دا بەرگری هاوڵاتیان كەمدەبێتەوە، بەهۆی ئەوەشەوە ژمارەی توشبووان لە چەند ساڵی داهاتوودا زیاد دەكەن.
شارەزایان دەڵێن، ئەگەری هەیە ئەنفلۆنزا لەسەر ئاستێكی فراوان بڵاوببێتەوە، هەروەها كەمبوونەوەی پەتاكە لەكاتی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنادا، بووەتە هۆی ئەوەی ئەستەمبێت بزانرێت نەوەی داهاتووی ئەنفلۆنزا چۆن دەبێت تاوەكو ڤاكسینەكان دروست بكرێن، بەهۆی ئەوەشەوە كاریگەری ئەو ڤاكسینانە كەمدەبن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group