تەندروستی عێراق زیاتر لە هەزار توشبوی نوێی بە كۆرۆنا تۆمار كرد

20/10/2021 عێراق

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای راگەیاند و بەپێی ئامارەكە 1388 توشبو تۆماركراون و 26 توشبوی دیكەش مردون. 

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە 24 كاتژمێری رابردودا 1388 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و كۆی گشتی توشبوان گەیشتە 2.040.235  كەس.

ئاماژەی بەوەشكردوە، 2938 توشبوی كۆرۆناش چاكبونەتەوە، هەروەها 26  توشبوی كۆرۆنا مردون، 3 كەسیان لە هەولێر، 5 كەسیان لە سلێمانی، 4 كەسیشیان لە دهۆك بون، كۆی گشتی بەكارهێنانی ڤاكسینیش گەیشتوەتە 5.400.805  ژەم.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group