مێسى بۆ جارى حەوتەم بووە براوەى باڵۆندۆر

29/11/2021 وەرزش

نەوا
لیۆنێل مێسى ئەستێرەى هەڵبژاردەى ئەرجەنتین و یانەى پاریس سانجێرمانى  فەرەنسى، بۆ جارى حەوتەم بووە براوەى خەڵاتى تۆپى ئاڵتونى ناسراو بە "باڵۆندۆر" کە لەلایەن گۆڤارى فرانس فوتبۆڵى فەرەنسیەوە دەبەخشرێت.
لە ڕێوڕەسمێکى تایبەتدا لە شارى پاریسى پایتەختى فەرەنسا خەڵاتى باشترینەکانى ساڵی 2021 دابەش کران و لیۆنێل مێسى توانى بۆ حەوتەم جار خەڵاتى باڵۆندۆر بەدەست بهێنێت.
هەر لە ڕێوڕەسمەکەدا، رۆبێرت لیڤاندۆسکى یاریزانى یانەى بایەرن میونخى ئەڵمانى توانى ببێتە براوەى خەڵاتى باشترین هێرشبەرى ساڵی 2021، هەروەها دۆناڕۆماى گۆڵپارێزى هەڵبژاردەى ئیتاڵیا و یانەى پاریس سانجێرمانى فەرەنسى خەڵاتى باشترین گۆڵپارێزى وەرگرت.
هەر لە درێژە دابەش کردنى خەڵاتى باشترینەکان، پێدرى یاریزانى  یانەى بەرشەلۆنە بووە بوارەوەى خەڵاتى باشترین یاریزانى لاو و یانەى چێڵسى ئینگلیزیش خەڵاتى باشترین یانەى بردەوە. 
بۆ دیاریکردنی باشترین یاریزانی ئەمساڵ لەلایەن گۆڤاری فرانس فوتبۆڵەوە، 173 رۆژنامەنوس لە جیهان دەنگیانداوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group