خواستی هالاند بۆ ریاڵ مەدرید خەونەكانی لاپۆرتای لەگۆڕنا

08/01/2022 وەرزش

نەوا-
رۆژنامەیەكی ئەڵمانی ئاشكرای كرد، سەرەڕای ئەوەی خوان لاپۆرتا سەرۆكی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی خواستی زۆری هەیە بۆ گرێبەست كردن لەگەڵ ئێرلینگ هالاندی نەرویجی، بەڵام ئەو یاریزانە جەختی لەوە كردووەتەوە، كە تەنها دەیەوێت بۆ ریاڵا مەدرید یاری بكات.
رادیۆی كەتەلۆنیا لە راپۆرتێكدا بڵاویكردووەتەوە، لاپۆرتا هەوڵی چڕ دەدات تاوەكو وەرزی داهاتوو هالاند پەلكێشی یانەی بەرشەلۆنە بكات، بۆ ئەوەش دەستی كردووە بە رێكخستنەوەی لیستی موچەی یانەكە.
لەلایەكی ترەوە رۆژنامەی "سپۆرت بێڵد"ی ئەڵمانی بڵاویكردووەتەوە، خواستی هالاند خەونەكانی لاپۆرتای لەگۆڕناوە، ئەو یاریزانە جگە لە یانەی ریاڵ مەدرید نایەوێت بۆ هیچ یانەیەكی تر یاری بكات و دەیەوێت سەردەمێكی وەك سەردەمی كریستیانۆ رۆناڵدۆ لە یانە ئیسپانییەكە بەدی بهێنێت.
گرێبەستی هالاند لەگەڵ یانەی دۆرتمۆند تاوەكو هاوینی 2024ە، بەڵام بەپێی خاڵێكی گرێبەستەكەی هاوینی داهاتوو دەتوانێت یانەكە جێبهێڵێت و نرخی شكاندنی گرێبەستەكەشی 75 ملیۆن یۆرۆیە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group