"توركیا 20 بنكەی سەربازی لە پارێزگاكانی هەرێم هەیە"

13/01/2022

بەرپرسێكی یەكێتی ژمارەی هێزەكانی توركیا لەناو خاكی هەرێمی كوردستان ئاشكرا دەكات.
غەیاس سورچی بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی مەڵبەندی نەینەوای یەكێتی بە ئاژانسی عەهد نیوزی راگەیاندوە، ژمارەی هێزەكانی سوپای توركیا لەبنكەی سەربازی بەعشیقە نزیكەی 700 سەرباز دەبن.
سورچی راشیگەیاندوە، كەلوپەلی سەربازی بۆ ئەو هێزە لەلایەن هێلیكۆپتەرەوە دەگات، چونكە مەترسیان هەیە لەرێگەی وشكانیەوە كەلوپەلی سەربازیان بۆ بگوازنەوە یاخود بۆ بازاڕكردن بچنە ئەو شوێنانەی كە لەژێر كۆنترۆڵی هێزی پێشمەرگەدان.
هەر بەپێی زانیاری ئاژانسەكە، سوپای توركیا زیاتر لە 20 بنكەی سەربازی لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان هەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group