بەهۆی نقومبوونی بەلەمەكەیانەوە43 كۆچەر خنكان

18/01/2022 جیهان

نەوا-
رێكخراوی كامیناندۆ فرۆنتێراسی تایبەت بە چاودێریكردنی بەلەمی كۆچەران رایگەیاند، بەهۆی نقومبوونی بەلەمێكەوە لە نزیك كەناراوەكانی باشوری مەغریب، 43 كۆچەر گیانیان لەدەستدا و 10 كۆچەریش رزگاركرا.
وتەبێژی رێكخراوی كامیناندۆ فرۆنتێراسی تایبەت بە چاودێریكردنی بەلەمی كۆچەران ئاماژەی بەوەكردووە، بەهۆی نقومبوونی بەلەمێكەوە لە نزیك كەناراوەكانی شارۆچكەی "تەرفایە" لە باشوری مەغریب، 43 كۆچەر گیانیان لەدەستدا و 10 كۆچەریش رزگاركران.
رێكخراوەكە دەربارەی تەرمی ئەو كۆچەرانە بە نیازبوون لە مەغریبەوە خۆیان بگەیەننە ئیسپانیا وتویەتی، تاوەكو ئێستا توانراوە تەنها تەرمی 2 كەس لەو 43 كۆچەرە خنكاوە بدۆزنەوە.
كۆچەران بۆ گەشتن بە وڵاتانی ئەوروپا چەندین رێگای سەخت و دژواری ئاوی بەكاردێنن، یەكێك لەوانەش رێگای مەغریبە بەرەو ئسپانیا لەوێشەوە بۆ وڵاتانی تری ئەوروپا، ساڵانەش بە هۆی كۆچكردنی نایاسایی لەو رێگایانەدا قوربانیەكی زۆری لێدەكەوێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group