نەینەوا.. موچەی پاراستنی كۆمەڵایەتی بۆ زیاتر لە 500 كەس دابیندەكرێت

26/01/2022

وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی عیراق رەزامەندی نیشاندا بە بڕینەوەی موچە بۆ زیاتر لە 500 كەس كە هاوكاری پاراستنی كۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە.
نەجم جبوری پارێزگاری نەینەوا رایگەیاند، وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی رەزامەندی نیشانداوە لەسەر بڕینەوەی موچە لە چوارچێوەی پاراستنی كۆمەڵایەتی بۆ 518 كەس.
پارێزگاری نەینەوا وتوشیەتی: ئەو ژمارەیەی رەزامەندیان بۆ دراوە داواكاریان پێشكەشی دیوانی پارێزگا كردوەو راستەوخۆ پارێزگاری نەینەوا چاودێری كاروبارەكانی كردون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group