گونەی: توركیا سەلامەتی خۆی و عیراقی بەلاوە گرنگە

25/05/2022 عێراق

عەلی رەزا گونەی باڵیۆزی توركیا لە بەغدا رایگەیاند، ئەنقەرە لەپێناو بنیاتنانەوە و ‏بەهێزكردنی سەروەریی عیراق دژ بە چەكدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان ‏‏(پەكەكە) دەجنگێت.‏
گونەی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشەدا لەگەڵ نەجم جبوری پارێزگاری ‏نەینەوا لەشاری موسڵ رایگەیاند: چەكدارانی پەكەكە كە لە قەزای شنگال سەربە ‏پارێزگای نەینەوا هەن، هێزە عیراقییەكان و پێشمەرگە دەكاتە ئامانج.‏
وتیشی: ئەوان هەڕەشە لە سەرەوەریی عیراق دەكەن و پێشێلی دەكەن توركیا وەك ‏ئەوەی گرنگی بەسەلامەتی خۆی دەدات، گرنگی بەسەلامەتی عیراقیش دەدات.‏

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group