وەزیری نەوتی عیراق: دەمانەوێت بە سەرجەم گرێبەستە نەوتییەكانی هەرێمدا بچینەوە

28/05/2022

نەوا
ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عیراق ئاشكرای كرد، دەیانەوێت پێداچوونەوە بە گرێبەستە نەوتییەكانی هەرێم بكەن كە لە سودی هەموو لایەك بێت و كەس زیانی لێ نەكات.
ئیحسان عەبدولجەبار لە میانەی كۆبوونەوەی لەگەڵ شاندێكی وەزارەتی وزەی فەڕەنسا وتویەتی، رێژەی بەرهەمهێنانی نەوتی عیراق رۆژانە چوار ملیۆن و 800 هەزار بەرمیلە و لەو بڕەش یەك ملیۆنی لە بەرهەمهێنانی ناوخۆدا بەكاردەهێنرێت و 3 ملیۆن و 800 هەزار هەناردەی دەرەوە دەكرێت.
رونیشیكردووەتەوە، پلانیان هەیە تاوەكو كۆتای ساڵی 2027 رێژە بەرهەمێنانی نەوت بەرزبكەنەوە بۆ 8 ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە.
سەبارەت بە دۆسیەی نەوتی هەرێمی كوردستانیش وەزیری نەوتی عیراق هێمای بۆ ئەوە كردووە، دەیانەوێت بە جۆرێك مامەڵە لەگەڵ نەوتی هەرێم بكەن كە لەبەرژەوەندی هەموو لایەك بێت و كەس زیانی لێ نەكات، دەیانەوێت بە سەرجەم گرێبەستە نەوتییەكانی هەرێمدا بچنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group