موئەیەد بەدری كۆچی دواییكرد

11/06/2022 وەرزش

بێژەرو كۆمێنتارێكی دیارو بەناوبانگی عیراق لە تەمەنی 88 ساڵیدا كۆچی دواییكرد.
ئاژانسەكانی هەواڵی عیراق بڵاویانكردۆتەوە، موئەیەد بەدری بێژەرو كۆمێنتاری بەناوبانگی عیراق كۆچی دواییكردوە كە لەماوەی 30 ساڵدا خزمەتێكی بەرچاوی بە وەرزشكارانی عیراق و وڵاتانی عەرەبی كردوە. 
بەدری بڕوانامەی ماستەری لە بواری زانستی وەرزشیدا لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بەدەستهێناوە، لەساڵی 1963ـەوە وەك بێژەری وەرزشی لە تەلەفزیۆنی عیراق كاریكردوەو پێشكەشكاری بەناوبانگترین پرۆگرامی وەرزشی بوە بەناوی (الریاضة في اسبوع) كە هەفتەی یەك رۆژ پێشكەشی كردوە، كاركردنی لە ساڵانی نێوان 1963 تا 1993 بوەو لە تەلەفزیۆنی فەرمی ئەو كاتەی عیراق بەردەوام بوە وەك بێژەرو هەمیش وەك كۆمێنتار لە روماڵكردنی یارییەكانی هەڵبژاردەی عیراق،  ساڵی 1993 لەپیشەكەی خۆی خانەنشین كراوە.
موئەیەد بەدری جگە لەكاری بێژەری و كۆمێنتاری لەماوەی كاركردنیدا چەندین پۆستی گرنگی وەرزشی پێدراوەو ماوەیەكش مامۆستای كۆلێژی پەروەردەی وەرزشی زانكۆی بەغدا بوە، هەروەها ماوەی چەند ساڵێكیش سكرتێری یەكێتی تۆپی پێی عیراق بوەو پاشان بۆتە سەرۆكی یەكێتییەكە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group