وەزیری پەروەردە: یەكەم كتێب چاپكرابێت پەروەردەی ئیسلامیە

27/06/2022

ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر لابردنی وانەی پەروەردەی ئیسلامی رونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە.
لەبەشێكی رونكردنەوەكەدا وەزیری پەروەردە رایگەیاندوە، لابردنی خوێندنی پەروەردەی ئیسلامی لەقۆناغەكانی خوێندن هیچ بنەمایەكی نییە، ئەم بابەتە چەندینجار رونكردنەوەی لەسەر دراوە، بەداخەوە ساڵانە ئەم بابەتە بەناڕەوا دەوروژێنرێت، پار ساڵیش هەمان قسە كراو بەڵام بانگەشەكارانی ئەم بابەتە لەساڵی خوێندنی (٢٠٢١-٢٠٢٢) جگە لە ئیحراجی هیچیان بۆ نەمایەوە كە بینیان كتێبەكانی پەروەردەی ئیسلامی بە جوانترین و نوێترین شێواز دیزاین كراون.
وەزیری پەروەردە راشیگەیاندوە، لێرە بەڵگەی ئەوە دەخەمەڕوو ئێمە كە ئێستا لەقۆناغی چاپكردنی كتێبەكانداین بۆ ساڵی نوێی خوێندنی ( ٢٠٢٢-٢٠٢٣)، یەكەم كتێب كە چاپمان كردبێت كتێبی پەروەردەی ئیسلامییە. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group