لیڤاندۆڤسكی بووە بە مەترسی لەسەر بەرشەلۆنە

06/07/2022 وەرزش

نەوا-
شارەزایەكی یاسایی هۆشداری دەدات لە هەڵوەشانەوەی گرێبەستەكەی لیڤاندۆسكی لەگەڵ یانەی بایەرن میونخی ئەڵمانی لەلایەن یانەی بەرشەلۆنەوە، ئەگەری هەیە ئەو یانە ئیسپانییە مایەچوچ بكات یاخود دایبەزێنێت بۆ پلە دوو.
ئەدریە دالینگەر شارەزای یاسایی سەبارەت بە دەنگۆی ئەوەی لیڤاندۆڤسكی پەنا بۆ هەڵوەشانەوەی بۆندەكەی دەبات تاوەكو رووبكاتە یانەی بەرشەلۆنە وتویەتی، لە رووە یاساییەكەوە دەتوانێت ئەو كارە بكات، بەڵام رێكەوتنێكی زارەكی لەنێوان یانە گەورەكاندا هەیە كە پەنا نەبەنە بەر ئەو خاڵە.
ئاماژەی بەوەشداوە، هەروەها یاسای ئەڵمانی بە ئاسانی رێگە بەوە نادات و تەنانەت رەزامەندی نادات، ئەوەش مەترسی ئەوەی هەیە بەهۆیەوە سزای نوێ بەسەر یانەی بەرشەلۆنەدا بسەپێنرێت لەكاتێكدا خۆی زۆر قەرزارە، ئەوەش لە بەرژەوەندی نییە.
ئەو شارەزا یاساییە باسی لەوەش كردووە، بەهۆی ئەو كارەوە هەندێك یانە مایەپووچ بوون و تەنانەت هەندێك یانە دابەزێنراون، بۆیە مەترسی لەسەر بەرشەلۆنە هەیە ئەگەر ئەو كارە بكات.
بەپێی زانیاریەكان، یانەی بەرشەلۆنە هەست بەو مەترسیە دەكات، بۆیە هەوڵی ئەوەوە دەدات بە ئاشتیانە لەگەڵ یانەی بایەرن میونخ بگاتە رێكەوتن بۆ گواستنەوەی لیڤاندۆڤسكی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group