یانەیەكی عەرەبی 200 ملیۆن یۆرۆ وەك موچەی دوو ساڵ دەداتە رۆناڵدۆ

14/07/2022 وەرزش

نەوا-
یانەیەكی سعودی گرێبەستێكی خەیاڵی پێشكەشی كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرەی پرتوگالی دەكات و بەپێی گرێبەستەكە موچەی ساڵانەی 125 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.
سەرچاوەكانی هەواڵ ئاشكرایان كردووە، یانەیەكی سعودی كە ناوی نەهێنراوە گرێبەستێكی پێشكەش بە رۆناڵدۆ كردووە بۆ گواستنەوەی كە 300 ملیۆن یۆرۆیە.
ئەوەش هاتووە، ئەو پارەیە 30 ملیۆن یۆرۆ بۆ مانچستەر یۆنایتدە و 20ی بۆ بەڕێوەبەری كارەكانیەتی، هەروەها 250 ملیۆن یۆرۆش بۆ موچەی 2 ساڵی رۆناڵدۆیە.
ئەمەش دوای ئەوەدێت، كە بەپێی راپۆرتە وەرزشییەكان رۆناڵدۆ دەیەوێت یانەی مانچستەر یۆنایتدی ئینگلیزی بەجێبهێڵێت و رووبكاتە یانەیەكی تر، چونكە یانەكەی بەشداری خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ناكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group