زانایان هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێكی كوشندە دەدەن

26/07/2022 هەمەڕەنگ

نەوا-
زانایان هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێك دەدەن كە وەك ڤایرۆسی "سورێژە" زۆر خێرا بڵاوببێتەوە و وەك ڤایرۆسی "نیپا"یش كوشندە بێت و ببێتە پەتایەكی وێرانكەر و هیچ رێگەیەكیش نەبێت بۆ رێگەگرتن لێی.
رۆژنامەی "دەیلی ئێكسپرێس" بڵاویكردووەتەوە، ژمارەیەك زانا كە كار لەسەر دۆزینەوەی چارەسەرێكی گشتی بۆ چەند جۆرێكی ڤایرۆس دەكەن هۆشداری دەدەن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێكی كوشندە.
رونیشكراوەتەوە، بەپێی وتەی زانایان ئەگەری هەیە ئەو ڤایرۆسە وەك ڤایرۆسی "سورێژە" زۆر خێرا بڵاوببێتەوە، هەروەها وەك ڤایرۆسی "نیپا" زۆر كوشندە بێت، بە جۆرێك دەبێتە پەتایەكی لەناوبەر بەبێ‌ ئەوەی هیچ رێگەیەك هەبێت بۆ بەرپەرچدانەوە.
لای خۆیەوە پرۆفیسۆر "مایكڵ نۆریس" زانای كیمیای زیندەیی لە زانكۆی "تۆرینتۆ" وتویەتی، ڤایرۆسی "سورێژە" هیچ وێنەیەكی نییە و لە هیچ ڤایرۆسێكی تر ناچێت، كەسێك كە بكۆكێت دەتوانێت لە هۆڵێكدا كە 100 كەسی تێدا بێت 90یان تووش بكات، هەروەها ڤایرۆسی "نیپا" بە خێرایی ناگوازرێتەوە بەڵام بەشێوەیەكی سەرسوڕهێنەر كوشندەیە.
بەپێی وتەی ئەو زانایە، نیپا رێژەی كوشندەیی 40% بۆ 90%یە، بیر لەوە بكەرەوە ڤایرۆسێك بڵاوببێتەوە وەك سورێژە خێرا بێت و وەك نیپا كوشندە بێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group