مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ: 5 ناو بۆ شوێنگرەوەی بنزیمە پاڵێوراون

03/08/2022 وەرزش

نەوا-
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئاشكرای كرد، یانەی ریاڵ مەدرید 5 ناوی لەبەردەستە بۆ بەهێزكردنی هێڵی هێرشبردنی و شوێنگرتنەوەی بەنزیمە، دیارترینیشیان كاڤانی و تیمۆ ڤێرنەرن.
رۆژنامەكە بڵاویكردووەتەوە، 5 ناو لەسەر مێزی ئیدارەی ریاڵ مەدریدە بۆ ئەوەی هێڵی هێرشبردنی پێ بەهێز بكات لە وەرزی داهاتوو، هەروەها بۆ دیاری كردنی شوێنگەرەوەی كەریم بنزیمە هێرشبەری سەرەكی یانەكە.
بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامە ئیسپانییەكە، دوان لەوانە "تیمۆ ڤێرنەر" هێرشبەری یانەی چێڵسی ئینگلیزی و "ئەدیسۆن كاڤانی" هێرشبەری پێشووی یانەی مانچستەر یۆنایتدن.
سەبارەت بەناوەكانی تر هاتووە، هەریەكە لە "ئیدین دیجیكۆ" هێرشبەری یانەی ئینتەر میلان و "رائول دی تۆماس" هێرشبەری یانەی ئیسپانیۆل و "بنجامین سیسكۆ" هێرشبەری یانەی رێدبۆڵ سالسبورگ لە پاڵێوراوەكانن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group