سلێمانی.. داواكراوێك دەستگیر كرا كە 20 ملیۆن دۆلاری بردوە

11/08/2022

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق بڵاویكردەوە، لەشاری سلێمانی ژمارەیەك داواكراویان دەستگیر كردوەو رادەستی لایەنی پەیوەندیداریان كردۆتەوە.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق بڵاویكردۆتەوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان لە هەڵمەتێكی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی سلێمانی، توانرا چوار تیرۆریستی هەڵاتوو دەستگیر بكەن كە بەپێی مادەی 4ی تیرۆر داواكراون و لەشاری سلێمانی نیشتەجێبون.
راشیگەیاندوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای ئاسایشی هەرێم لە هەڵمەتێكی تردا توانرا داواكراوێك دەستگیر بكەن كە لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی كازمیەوە داواكراوە، دوای لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا دانی بەوەدانا كە بە فێڵكردن توانیویەتی لەچەند پارێزگایەك بڕی 20 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی لە كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو ببات، تۆمەتباریش رادەستی دادگا كراوەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group