بۆچی پەیوەندییەكانی مێسی و بەرشەلۆنە تێكچوون؟

21/09/2022 وەرزش

نەوا-
رۆژنامەیەكی ئیسپانی هۆكاری تێكچوونی پەیوەندییەكانی لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و یانەی بەرشەلۆنە ئاشكرا دەكات و جەخت لەوە كراوەتەوە، بەهۆی داواكاریە زۆر و ئەستەمەكانی ئەستێرە ئەرجەنتینییەكەوە بووە.
رۆژنامەی "مۆندۆ"ی ئیسپانی بڵاویكردووەتەوە، هۆكاری تێكچوونی پەیوەندییەكانی مێسی و خوان لاپۆرتا سەرۆكی بەرشەلۆنە بەهۆی مەرجەكانی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی مێسییەوە بووە، كە بووە هۆی ئەوەی لاپۆرتا سوربێت لەسەر دەستبەرداربوونی یاریزانە ئەرجەنتینییەكە.
رونیشكراوەتەوە، مێسی مەرجی زۆر و ئەستەمی لە گرێبەستەكەیدا دانابوو كە بەشێكی بریتی بوون لە:

-  10 ملیۆن دۆلار وەك پاداشتنی نوێكردنەوە
- پێدانەوەی ئەو بڕە پارەیەی كە بەهۆی پەتای كۆرۆناوە لە موچەكەی كەمكراوەتەوە، هەروەها 3%ی سودی بخرێتە سەر
- شوێنێكی تایبەت لە یاریگای "كامپ نۆ" بۆ خێزانەكەی و خێزانەكەی "لویس سوارێز" دابین بكرێت
- لە یادەكانی لەدایكبوونی هەر ئەندامێكی خێزانەكەی گەشتێكی بە فڕۆكەی تایبەت بۆ رێكبخرێت
- هەركاتێك باج زیادی كرد پێویستە یانەكە بیدات

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group