نەوا-
بەهۆی وتنەوەی دروشم دژی هاوڕەگەزبازان، یاری نێوان هەڵبژاردەكانی مەكسیك و كۆڵۆمبیا لە خولەكەكانی كۆتاییدا راگیرا.
رۆژنامەی "ئاس"ی ئیسپانی بڵاویكردووەتەوە، هاندەرانی هەڵبژاردەی مەكسیك لە یاری هەڵبژاردەكەیان بەرامبەر كۆڵۆمبیا و لە خولەكی 82 دەستیان كردووە بە وتنەوەی دروشم دژی هاوڕەگەزبازان و چەند خولەكێك بەردەوام بوو.
ئەوەش هاتووە، بەهۆی ئەوەشەوە دادوەر ناچار بووە یاریەكە رابگرێت و ئەو ریمۆنتادایەی هەڵبژاردەی كۆڵۆمبیا بەرامبەر مەكسیك ئەنجامیدا كە دوای ئەوەی 2 گۆڵ لەدوا بوو بەڵام 3 گۆڵی تۆمار كرد، لەبیر هەموان بەرێتەوە.
بەپێی زانیاریەكان، دوای وەستانی یاریەكە ژمارەیەك كەس كە لە وتنەوەی دروشمەكان بەشداربوون لە یاریگاكە كرانە دەرەوە و دواتر یاریەكە تەواو كرا.