نوێنەری پوتین: كورد لە رۆژئاوا بوەتە بارمتەی ئەمریكا

4 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
لەپاش كۆبونەوەی ئاستانە لەپایتەختی كازاخستان لەبارەی رەوشی سوریاوە كە لەنێوان توركیاو ئێران و روسیا بەڕێوەچو، نوێنەری ڤلادیمر پوتین سەرۆكی روسیا رایگەیاند: كوردانی رۆژئاوا بونەتە بارمتەی ئەمریكاو وڵاتانی رۆژئاواش فشارێكی جدی لەسەر دروستكردون.
ئەلێكساندەر لاڤرێنتەڤ نوێنەری سەرۆكی روسیا بۆ پرسی سوریا راشیگەیاند: سیاسەتی ئەمریكا لەباكوری رۆژهەڵاتی سوریا سیاسەتێكی وێرانكەرە، ئەوان هۆشداریاندایە كوردەكان لەبەرامبەر ئەوەی ویستیان لە حكومەتی دیمەشق نزیك ببنەوە بەوەی هاوكارییەكانیان بۆ رۆژئاوا رادەگرن.
نوێنەرەكەی پوتین باسیلەوەشكرد، چارەسەركردنی پرسی كورد لەو وڵاتە یارمەتیدەر دەبێت بۆ سەقامگیریی ناوچەكە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group