عیراق سەركەوت بۆ یاری كۆتایی جامی كەنداو

16/01/2023 وەرزش

نەوا-
هەردو هەڵبژاردەی عیراق و قەتەر  لە چوارچێوەی پاڵەواێتی كەنداو 25 روبەڕووی یەكتر بونەوەو عیراق توانی سەربكەوێت بۆ قۆناغی كۆتایی پاڵەوانێتییەكە.
پاشنیوەڕۆی رۆژی دووشەممە 16-1 لە یاریگای نێودەوڵەتی بەسرە هەردو هەڵبژاردەی عیراق و قەتەر روبەڕووی یەكتر بونەوە لە ناو كەشوهەوایەكی پڕ لە جۆشدان بە ئامادەبونی 65 هەزار هاندەر لەناو یاریگاكەدا هەڵبژاردەی عیراق لە خولەكی 19 دا  ئیبراهیم بایش توانی گۆڵێك بۆ هەڵبژاردەی عیراق تۆماربكات ، پاشان هەڵبژاردەی قەتەر  لە خولەكی 28دا  گۆڵی یەكسانكردنەوەی تۆماركردو پێش ئەوەی گێمەی یەكەمی یارییەكە كۆتایی بێت  لە خولەكی 42دا ئەیمەن حسێن یاریزانی عیراقی گۆڵی دووەمی بۆ هەڵبژاردەكەی تۆماركرد و بەمەش هەڵبژاردەی عیراق بە 2 گۆڵی خاوێن بەرامبەر بە 1 گۆڵی قەتەر سەربكەوێت بۆ قۆناغی كۆتایی جامی پاڵەوانێتی كەنداو 25.





شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group