وەزیرە كوردەكەی حكومەتی بەریتانیا دورخرایەوە

29/01/2023

نەوا - 
نەدیم زەهاوی وەزیرە كوردەكەی حكومەتی بەریتانیا، بەهۆی خۆدزینەوە لە باج لەلایەن ریشی سوناك سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتەوە دورخرایەوە.
لەو بارەیەوە ریشی سوناك رایگەیاندووە، بەهۆی خۆدزینەوە لە باج نەدیم زەهاوی سەرۆك لیژنەی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا دورخراوەتەوە، دەبێت زەهاوی شانازی بكات بەو دەستكەوتانەی لە 5 ساڵی رابردووی كاركردنی لە حكومەت بەدەستی هێناون، وەك وەزیری دابینكردنی ڤاكسین لەكاتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
رونیشیكردووەتەوە، زەهاوی لەماوەی كاركردنیشی وەك سەرۆك لیژنەی پارتی پارێزگاران، چەندین دەستكەوت و كاری گرنگی ئەنجامداون.
نەدیم زەهاوی پێش ئەوەی وەك وەزیری دارایی دەستبەكاربێت وەزیری پەروەردە بووە و ساڵی 2010 بووە بە ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group